بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
محه‌مه‌د شیاع سودانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مه‌سعوود پزیشكیان سه‌رۆكی نوێی كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌نجامدا و له‌میانه‌ی پهیوهندیهكهدا، سودانی پیرۆزبایی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری ئێرانی لێ‌كرد.
هه‌روه‌ها هه‌روه‌ها پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی كۆماری ئیسلامی له به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له ماوه‌یه‌كی كورتدا و له قۆناغێكی گرینگدا كرد.
له‌میانه‌ی پهیوهندیهكهدا گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان كرا و جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی هه‌وڵه‌كانی هاوكاری هاوبه‌ش له كه‌رته جیاوازه‌كان و دۆسیه ئابووری و ئه‌منییه‌كان به شێوه‌یه‌ك كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ و خۆشگوزه‌رانی گه‌له‌كانیان به‌رز بكاته‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بانگهێشتی فه‌رمیی ئاراسته‌ی سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی ئێران كرد بۆ سه‌ردانیكردنی عێراق، به‌مه‌به‌ستی چه‌سپاندنی په‌یوه‌ندییه‌كان و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك دۆسیه‌ی گرنگ.
لای خۆیه‌وه مه‌سعوود پزیشكیان سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سودانی ده‌ربڕی و جه‌ختی له‌سه‌ر په‌رۆشی وڵاته‌كه‌ی كرده‌وه بۆ فراوانكردنی هاوكارییه‌كان و پشتیوانیكردن له لێكتێگه‌یشتنه دوولایه‌نه‌كان له زۆر بواردا به شێوه‌یه‌ك كه هه‌وڵه‌كانی سه‌قامگیری هه‌ردوو وڵات و ناوچه‌كه به‌رزبكه‌نه‌وه.
Your Comment